جۆنی دیپ ئاماژه به تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جۆنی دیپ، له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا له كاتی نمایشكردنی فیلمه نوێیه‌كی له فێستیڤالی گلاستنبوری به‌ریتانیا، وا ده‌ركه‌وت كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
جۆنی دیپ له كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه گوتی: "ده‌توانن تره‌مپم بۆ بیننه ئێره؟".
وه‌ك وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، جه‌ماوه‌ر به چه‌پڵه‌یه‌كی گه‌رم پێشوازى له‌و قسه‌یه‌ی دیپ كردووه، به‌ڵام دواتر ئه‌و ئه‌كته‌ره گوتی: "زۆر به هه‌ڵه له قسه‌كانم گه‌یشتن، ده‌مه‌وێ بپرسم دوایین جار كه‌ی بووه كه ئه‌كته‌رێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای تیرۆر كردووه؟".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆلیوود گوتی: "ده‌مه‌وێ شته‌كه روون بكه‌مه‌وه، من ئه‌كته‌ر نیم، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه درۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بژیم، به‌ڵام ئێستا كاتی گوتنی راستییه‌كانه".
جۆنی دیپ له گوته‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه قسه‌كانی ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی مشتومڕی زۆر، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی ئاماژه‌ی به تیرۆركردنی ئه‌براهام لینكۆڵنی 16ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌رێكه‌وه به‌ناو جۆن وایكس بوس، له ساڵی 1865 تیرۆر كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی لیدوانه‌كانی له ده‌زگاكانی رایگه‌یاندن كارێكی ناخۆش ده‌بێت و رایگه‌یاند ئه‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها پرسیارێك بووه نه‌ك زیاتر.
دواى ئه‌و قسانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ى زۆر ئاراسته‌ی جۆنی دیپ كران و خه‌ڵكی پێیانوایه كه كاتێكی گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌و قسانه.
جۆنی دیپ یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی نییه كه ئاماژه به تیرۆركردنی سه‌رۆك بكات، پێشتریش مادۆنا گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، بیری له ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربوو.
سه‌رچاوه: هاف پۆست