بۆ فيلمێك به راستى ده‌ستدرێژى سێكسى كرايه سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
ده‌رهێنه‌رى فيلمى (Last Tango In Paris) برناردۆ برتولوچى، دانى به‌وه‌دا نا كه ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر ماريا شنايده‌ر له فيلمه‌كه‌يدا گرته‌يه‌كى راسته‌قينه بووه و نواندن نه‌بووه.
گوتيشى: "له‌گه‌ڵ مارلون براندۆ، رێككه‌وتبوو، كه بيرۆكه‌ى ئه‌ويش بووه، به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى شنايده‌ر، ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر و گرته‌كه تۆمار بكرێت".
ئه‌و دانپێدانانه‌ى برتولوچى بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له رێگه‌ى يوتيوبه‌وه سه‌يرى فيلمه‌كه‌ى بكه‌ن، به جۆرێك له چه‌ند رۆژێكدا زياتر له دوو مليۆن كه‌س سه‌يرى فيلمه‌كه‌ى كردووه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان ويستوويانه فيلمه‌كه له واقيعه‌وه نزيك بێت و ئه‌و ديمه‌نى خه‌جاڵه‌تبارى و گريان و قيژاندنه‌ى شنايده‌ر راسته‌قينه بووه و دوور بووه له نواندن.
ئ.ه