ئه‌كته‌رێك له كاتی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی فیلمی ترسناك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كته‌رێكی جێگره‌وه له كاتی ده‌رهێنانی زنجیره درامای به‌ناوبانگی ترسناك، "ذه وۆكینگ دێد"، له شوێنی وێنه‌گرتنه‌كه له به‌رازیی شه‌ش مه‌تر كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
ریچارد هۆك، پزیشكی دادوه‌ری كه‌رتی كوێتا، رایگه‌یاند، بیرنكه‌ر 33 ساڵ، ئه‌كته‌ری جێگره‌وه، كه پێی ده‌گوترێت "سته‌نت" و له كاتی ده‌رهێنانی گرته مه‌ترسیداره‌كان به‌شداری ده‌كات، له به‌رزایی شه‌ش مه‌تر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و سه‌ر به‌ر زه‌وی كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه‌ش، وێنه‌گرتنی هه‌شته‌می به‌شی زنجیره دراماكه راگیرا و تا ئێستاش دیار نییه وێنه‌گرتنی ئه‌و زنجیره دراما به‌ناوبانگه كه‌ی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: SkyNews