نهێنيه‌كى ديكه‌ى گۆڕى فيرعه‌ونه‌كان ئاشكرا ده‌بێ
K24- ژوورى هه‌واڵ
له گۆڕی فیرعه‌ونه‌كان و ناوچه شوێنه‌واریه‌كانی میسر نهێنی نوێ ئاشكرا ده‌بن، به‌جۆرێك لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى به‌ريتانى ده‌ريخستووه كه گۆڕی "توت ئانخ ئامون" ژماره‌یه‌ك ژووری نهێنی تێدایه.
نیكۆلاس ریڤس، شوێنه‌وارناسی به‌ريتانيا باس له‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌نجامدانی رووپێوی رووكه‌ش، زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندی گرينگمان بۆ ده‌ركه‌وتووه و د‌ڵێت: "بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌ك هه‌مووان پێم وابوو كه گۆڕی توت عنخ ئامون، گۆڕێكی تاكه كه‌سیه و ته‌نیا توت ئامونی تێيدا نێژراوه، به‌ڵام تێڕوانینم دوای ئه‌نجامدانی رووپێوێك بۆ دیواره‌كانی ژووری ناشتنه‌كه، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه".
ده‌شڵێت: "ئاشكرابوونی ئه‌و نهێنیه‌ش، پاڵپشتیه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ تیۆری شوێنه‌وارناسی به‌ريتانى سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی شاژن نفرتیتی له پشت دیواره‌كانی گۆڕی فیرعه‌ونه‌كان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 هه‌زارو 300 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
گوتيشى:"ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی مایه‌ی گرنگیپێدانه له رووپێویه‌كه، لادانی ره‌نگه‌كانه، ئه‌مه زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگمان بۆ ده‌رده‌خات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سروشتی نین، وه‌ك هێڵی راست به گۆشه‌ی 90 پله. شوێنه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندی دیكه له گۆڕه‌كه‌دا هه‌یه".
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕووپێوویه، پێشبينى ده‌كرێت له داهاتوودا نهێنی زياتر له بابه‌تی جۆراوجۆری دیكه له ئه‌هرامه‌كان و گۆڕی فیرعه‌ونه‌كان ئاشكرا بكرێت، به تایبه‌ت كه مێژووی ئه‌م شوێنه‌وارانه بۆ سێ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توت عنخ ئامون، يه‌كێكه له فيرعه‌ونه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى هه‌ژده‌هه‌مى ميسر، له‌ساڵى 1334 پێش زاين ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست به‌رده‌وام بووه تاوه‌كوو ساڵى 1325 پێش زايين.