به‌منزیكانه.. موعه‌مه‌ر قه‌زافی له زنجیره درامایه‌كی شاشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
K24- هه‌ولێر:
سایتی ئه‌لیكترۆنی "Dead line" بڵاویكرده‌وه، به‌منزیكانه تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مازۆن بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراما، ژیانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی لیبیا له زنجیره درامایه‌كدا زیندوو ده‌كاته‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته، ئه‌و زنجیره درامایه ناوی "گه‌رده‌لوولی لم" له‌خۆ ده‌گرێت و له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د دیابه و به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی نێوان "Anonymous Content و O3 Productions"ـه.
چیرۆكی دراماكه كه تایبه‌ته به ژیانی قه‌زافی، له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، كاتێك قه‌زافی گه‌نجێكی هه‌ژاره و گێڕانه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانی قه‌زافی به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌بێته سه‌ركرده و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌گێڕێته‌وه، كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا به‌سه‌ر وڵاتی لیبیادا هاتوون، كه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات بوو.
سیناریۆی دراماكه پشتی به چه‌ندین په‌رتووكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی قه‌زافی به‌ستووه و، سه‌ربرده‌یه‌كی واقعیانه نیشان ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ناسنامه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی ناو دراماكه كرابێت، به‌واتایه‌كی دیكه، هه‌موو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له دراماكه‌دا به‌شدارن هه‌مان ئه‌و ناو و ناسنامه‌یان پێدراوه، كه له ژیانی واقعی قه‌زافیدا بوونیان هه‌بووه.
چیرۆكی دراماكه له سه‌ر شێوازی درامای "Narcos" ده‌گێڕدرێته‌وه، كاتێك باس له چیرۆكی ژیانی "بابلۆ سكۆبارۆ" ده‌كات، كه چۆن به‌ر له به‌رهه‌مهێنانی دراماكه‌ی، له بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بووه‌ته كه‌سێكی خاوه‌ن قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر و، سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
H.B