مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه ئاشكرا ده‌كات، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، رۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/٤/۱٤ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری خەرج دەکرێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه، پێنجشه‌ممه، 11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.
گوتیشی: مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ توێژی زیندانییه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 20ی مانگ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت.
H.B