ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بيت خۆت له‌م 9 هه‌ڵه به‌دوور بگره
K24 – هه‌ولێر:
زۆر كه‌س خواستى ئه‌وه‌ى هه‌يه له پڕێك ببێته كوڕێك، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندبوونيش به ئاره‌قى نيوچه‌وان و شه‌ونخوونى خۆت، هونه‌رى ده‌وێت و هه‌روا ئاسان نييه، لێره‌دا 9 هه‌ڵه‌ى باو هه‌ن كه ناهێڵن هيچ كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند ببيت، ئه‌م نۆ خاڵه له خۆت دوور بخه‌ره‌وه و به دنيابينييه‌كى نوێ و گه‌شبينييه‌وه بڕوانه بۆ داهاتووت.
1.زۆر ته‌ركيزت له‌سه‌ر پاره كۆكردنه‌وه و مشت نووشتاندن نه‌بێت، له برى ئه‌وه هه‌وڵبده به‌رده‌وام ئه‌و پاره‌يه‌ى هه‌ته زياترى بكه‌يت. هونه‌رى ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌گه‌ڕخستنى پاره‌يه نه‌ك شاردنه‌وه و هه‌ڵگرتنى.
2.به‌گه‌ڕنه‌خستنى پاره‌كانت زيانى پترت لێده‌دات. وه‌به‌رهێنان يه‌كێكه له رێگه گرنگه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى پاره.
3.پشتبه‌ستنت به مووچه‌ى دياريكراوى مانگانه، هيچ كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ندت ناكات. ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌ميشه پێويستى به‌وه‌يه پاره بخه‌يته پڕۆژه‌كانه‌وه.
4.كڕينى كه‌لوپه‌ل و شمه‌كى گرانبه‌ها كه له‌گه‌ڵ داهات و ده‌ستمايه‌ت نه‌گونجێت. كورد جوانى وتووه: به قه‌د به‌ڕه‌ى خۆت پێ راكێشه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داهاتيشت زۆر بوو ماناى ئه‌وه نييه زياده‌ڕۆيى له خه‌رجكردنى پاره‌دا بكه‌يت.
5.چاو له خه‌ونى كه‌س مه‌كه، خه‌ريكى خه‌وبينين و هيواى خۆت به.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بييت، پێويسته ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت خۆشت بوێت و هه‌وڵى بۆ بده‌يت. ئه‌ى نه‌تبيستووه پێشينان ده‌ڵێن: دارى خۆزگه به‌رناگرێت، يان كه‌س به ته‌ماشا نه‌بووه‌ته پادشا.
6.ئه‌گه‌ر ترست هه‌يه له‌و سه‌قامگيرييه‌ى تێيدا ده‌ژييت، دڵنيابه هه‌ر وا ده‌مێنيته‌وه. بير له‌وه بكه‌ره‌وه ژيانت بگۆڕيت و له هه‌ندێك ترسى لابه‌لا ده‌روونت رزگار بكه. ئه‌م په‌نده بكه رێبازى بيركردنه‌وه‌ت كه ده‌ڵێت كرده‌ى په‌شيمان به نه‌ك نه‌كرده‌ى په‌شيمان.
7.ئامانجت نه‌بێت بۆ به‌كارهێنانى پاره‌كانت، ئيدى بۆچى به ته‌ماى ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى. ده‌بێت ئامانجت هه‌بێت. بزانيت پاره چۆن و له چيدا به‌گه‌ڕ ده‌خه‌يت.
8.خه‌رجكردن و هه‌ڵگرتنى ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه. زۆربه‌مان ئه‌م رێسايه په‌يڕه‌و ده‌كه‌ين به‌ڵام رێگه‌يه‌كى هه‌ڵه‌يه و پێى ده‌وڵه‌مه‌ند نابييت. پێويسته سه‌ره‌تا بڕێك له پاره‌كه‌ت هه‌ڵبگريت، پێش ئه‌وه‌ى هيچ شتێكى لێ خه‌رج بكه‌يت و ئينجا به‌شێكى بۆ خه‌رجى ته‌رخان بكه‌يت.
9.بڕوات وا بێت ده‌وڵه‌مه‌ندبوون زۆر ئه‌سته‌مه. ئه‌گه‌ر وا بير بكه‌يته‌وه، ئه‌وه دياره خۆت بڕيارت داوه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بييت. ده‌ى پرسيار له خۆت بكه بۆچى تۆ يه‌كێك نه‌بييت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چى وا ده‌كات خه‌ڵك ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و تۆ به كزى و هه‌ژارى ژيان به‌ڕێ بكه‌يت. بيرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، تۆ يه‌كجار ده‌رفه‌تت پێدراوه له‌سه‌ر زه‌وى بژييت. ده‌ى كه‌واته هه‌وڵى خۆت بده.
سه‌رچاوه: businessinsider