فیلمێكی كوردی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
فیلمی كوردی به‌ناوی "هه‌تاهه‌تایی"، كه له ده‌رهێنانی ئاوات عوسمان عه‌لییه، توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می دووه‌م خولی فیستیڤاڵی جه‌ریسه‌ی نێوده‌ڵه‌تی له وڵاتی تونس به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و فیلمه له نووسینی دانا كه‌ریم و نواندنی هه‌ردی سامر و سۆما قاسمه. فیلمه‌كه باس له چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچێكی گوندنشینی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات، له فیلمه‌كه‌دا گرنگی به نیشاندانی جوانی سرووشتی جوگرافیای ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان دراوه و، داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی كوردی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و، به زمانێكی هونه‌ری سینه‌مایی و واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌واری خراوه‌ته روو.
تائێستا فیلمی "هه‌تاهه‌تایی" به‌شداری له ژماره‌یه‌ك فیستیڤاڵی ناوخۆیی، عێراقی و جیهانیدا كردووه و، ئاستێكی باشی تۆمار كردووه و له به‌رهه‌مهێنانی فه‌رمانگه‌ی هونه‌ر و رۆشنبیری شاری سلێمانییه.
H.B