پیاوێك لە سلێمانی 63 ساڵە وێنەی خەڵك دەگرێت
K24 - سلێمانی
محەمەد ئەمین، ناسراو بە محەمەدی وێنەگر خەڵکی سلێمانییە و 63 ساڵە له کاری وێنەگرتن به‌ردوامه و له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاش په‌ره‌ی به توانا و كاره‌كه‌ی خۆیداوه، له‌ناو دوكانه بچووكه‌كه‌شی جیا له ئه‌رشیفكردنی سه‌دان وێنه‌ی كه‌سایه‌تیی و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، هه‌موو ئه‌و كامێرا و كه‌لوپه‌لانه‌شی كە له ماوەی كاركردنی بەكاریھێناوە له‌ناو دوكانه‌كه‌ی ئه‌رشیفی كردون.
ئەو وێنەگرە 63 ساڵ لەمەوبەر یەکەم كاری وێنه‌گری لە چوارتا بووە و کامێرای شەمسی سێ پایەی بەکارھێناوە و دواتر ھاتووتەوە سلێمانی، ئێستاش سەدان وێنە و دیمەنی کەسایەتی شار‌و شارۆچكه‌كانی ھەرێمی کوردستان لە دوکانە بچووکەکەی ئەرشیف کردووە.
محەمەد ئەمین، بە كوردستان24 گوت: "یەكەم وێنە كە گرتم بۆ پیاوێك بوو بەناوی حاجی رەشید ناسرابوو بە "رەشە چەورە"، چوار وێنەم بۆ گرت بە 60 فلس، ئەو كاتە وێنەگرتن باو بوو بەتایبەتی لای ژنان، ئەو سەردەمە ژنان بە جلی كوردییەوە دەھاتن بۆ وێنەگرتن".
خۆشەویستى بۆ کاری وێنەگری، هۆكاربووه تا ئاستەنگییەکان تێدەپەڕینێت، هاوڕێ و هاوپیشەکانى، كاره‌كانی محه‌مه‌دی وێنه‌گر وەک کارێکى هونەرى دانسقە ناوده‌به‌ن.