کۆمسای باسی "كەپڵە تازە"كەی دەكات
K24 - ھەولێر
خانمە گۆرانیبێژی كورد کۆمسای ئاشكرای دەكات، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نوێترین بەرھەمی كە گۆرانییەكە بەناوی (كەپڵی تازە) بڵاودەكاتەوە.
لە پەیامێكدا کۆمسای رایگەیاند: "بڕیارمداوە بۆ ئەم جەژنە نوێترین بەرھەمی خۆم كە گۆرانییەكی شادی و ھەڵپەڕكێیە بەناوی كەپڵی تازە، بڵاوبكەمەوە".
ھەر لەو پەیامەدا كۆمسای، وێڕای جەژنە پیرۆزە ھیواخوازە گۆرانی كەپڵی تازە بە دڵی ھەوادارانی بێت.
كۆمسای خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە، چەند ساڵێكە گۆرانی دەڵێت، تائێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بە ناوی "ماڵی دنیا" و "زرمە" بڵاوکراوەتەوە.