جگەرەی ئەلیکترۆنی ژیانی گەنجێک دەخاتە مەترسییەوە
K24 – ههولێر:
کامێرای چاودێری پێشانگایەکی فرۆشتنی تەلەڤزیۆن لە کالیفۆرنیا، چرکە ساتی گڕگرتنی جگەرەیەکی ئەلیکترۆنی لەگیرفانی گەنجێکدا بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کوڕەکە ناوی محەمەدە و تەمەنی 24 ساڵە، لەکاتی گڕکردنی جگەرە ئەلیکترۆنییەکە، بەرەو دەستشۆری پێشانگاکە رادەکات و هەوڵی کوژاندنەوەی دەدات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن بی سی، محەمەد گووتی: "لە گریفانمدا تەقییەوە. ئێستا ناتوانم رێبکەم و قاچ و هەندێک شوێنی هەستیارم سووتاوە".
کوڕەکە تەندروستی جێگیرە و تەنها بۆ چاکبونەوەی سوتاویەکەی دەبێت بۆ ماوەیەک چارەسەر وەربگرێت.
H.J