پێشانگایه‌كی هونه‌ریی جیاواز له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان 24

K24 - سلێمانی:

به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان 24، پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان ئالان عه‌لی و شاناز جه‌مال، به‌ ناوونیشانی (له‌ سێبه‌ری رابردوودا) له‌ رۆژانی 13 و 14ی ئادار له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند شاناز جه‌مال، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ پێشانگاكه‌دا نمایش ده‌كرێن، كاری جیاواز و تازه‌ن له‌ كوردستان و دوو هونه‌ری جیاواز تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كراون، كه‌ یه‌كێكیان هونه‌ری فۆلكلۆر و ئه‌وی دیكه‌یان دیجیتاڵ ئارته‌.

شاناز جه‌مال روونیشی كرده‌وه‌، به‌مزووانه‌ هه‌مان پێشانگا له‌ شاری هه‌ولێریش ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانییان نمایش ده‌كه‌ن.

پێشانگاكه‌ی به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان 24، له‌ رۆژی 13 و 14ی ئادار، له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.

پۆسته‌ری پێشانگاكه‌
پۆسته‌ری پێشانگاكه‌