بەهۆی سەرقاڵی بەمۆبایلەکەی سێ منداڵ و دایکێکی کوشت

" بۆچی دەبێت کەسێک بکوژیت پاشان تێببگەیت کە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری هەڵەیە"

K24 – هه‌ولێر:

شۆفێری لۆرییەک بەهۆی سەرقاڵبوونی بە مۆبایلەکەی لە شاری بێدفۆردشیری بەریتانیا، سێ منداڵ و دایکێک دەکوژێت، بەڵام ئێستا پەیامێکی هەیە بۆ ئەوانەی لە کاتی شۆفێری مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، تۆماسز کرۆکەر، شۆفێری بارهەڵگرەکە، کاتێک دەیەوێت گۆرانی ناو بارهەڵگرەکەی لە رێگای مۆبایلەکەی بگۆڕێت، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا دەکێشێت، بەهۆیەوە جاشوای تەمەن 11 ساڵان و ئیسانی تەمەن 13 ساڵان، لەگەڵ ئامی گۆلدسمز 11 ساڵان و دایکی دەکاتە قوربانی.

شۆفێری بارهەڵگرەکە لەبارەی ئەو رووداوە دەڵێت: "ئازار و دڵشکانی من پێوانە ناکرێت، ئەوەی من پێیدا تێپەڕیوم هەرگیز پێوەری نییە".

تۆماسز کرۆکەر دەشڵێت: "هێشتا خەڵک دەبینم کە لەکاتی شۆفێری مۆبایلەکانیان بەکار دەهێنن، بۆچی دەبێت کەسێک بکوژیت پاشان تێبگەیت کە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری هەڵەیە".

پەشیمانی هیچ لەوە ناگۆڕێت کە چوار کەس بەهۆی کەمتەرخەمیییەوە بکوژی، لەلایەن دادگای شارەکەوە، کرۆکەر 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

H.J