كچه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئێرانی وێنه‌یه‌كی خۆی به جامانه‌ی كوردییه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌هناز ئه‌فشار ژنه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئێرانی له ئینستاگرامی خۆیدا وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه كه جامانه‌یه‌كی (جه‌مه‌دانی) كوردی له‌سه‌ردایه و له‌ژێر وێنه‌كه‌ش به كوردی نووسیویه‌تی: ژیان به‌بێ ژن نابێ، هه‌ر بژی كورد.
مه‌هناز ئه‌فشار ساڵی 1977 له‌شاری تاران له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1997 وه چوه‌ته ناوی جیهانی سینه‌ما و تا ئێستا له 53 فیلم و پێنج دراما و چوار شانۆ ڕۆڵی گێڕاوه و به ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
هەروەها خەزوریشی لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، یاریده‌ده‌ری وەزيرى كەلتوور و ڕێنماييى ئيسلامى بووە.