كوه‌يت قه‌ره‌بووى تێكدانى ژينگه‌ى بيابانه‌كانى له عێراق وه‌رده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى كوه‌يت رايگه‌ياند، چاككردنه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی لمی بیابانه‌كانی كوه‌یت، كه به‌هۆی هێرشى سوپاى عێراقه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه، بڕی 2 ملیار و 4 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر به‌غدا كه‌وتووه و ده‌بێت وه‌كو قه‌ره‌بوو بیداته‌وه كوه‌یت.
مه‌نسوور خاریجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی چاككردنه‌وه‌ی بیابانی كوه‌یت رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت. پیسبوونی ژینگه‌ی بیابان، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه بووه، گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی ژینگه‌ی كوه‌یته. چاره‌سه‌ریشی ئاسان نییه. به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه.
لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كوه‌یت له په‌راوێزی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی دووباره سازاندنه‌وه‌ی خاكی پیسبووی كوه‌یته، كه كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یتی رێكیخستووه.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند، رووبه‌ری پیسبوو ده‌گاته 114 كیلۆمه‌تر سێجا. پرۆسه‌كه‌ش له باكووری كوه‌یته‌وه ده‌ستپێده‌كات. دووباره سازاندنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ش بڕی 20 ملیۆن دیناری كوه‌یتی ده‌وێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغه‌كانی دیكه، بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و ده‌گاته 50 ملیۆن دینار.
له 2ی ئاب/ ئۆگستی 1990، سوپای عێراق به فه‌رمانى سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراو، هێرشی كرده سه‌ر كوه‌یت و به پاساوى گێڕانه‌وه‌ى كوه‌يت بۆ سه‌ر عێراق وڵاته‌كه‌ى داگیر كرد.
ئ. م