جارێكيديكه به‌هاى ليره دابه‌زى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكيديكه ليره‌ى توركى به هۆى به‌رده‌وامى ئاڵۆزييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكاوه داشكانى به‌خۆوه بينى.
ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا شه‌ڕێكى ئابوورى سه‌ختى له دژى توركيا به‌رپاكردووه.
به‌رپرسانى توركيا داوا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ريكا رێز له بڕيار و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى توركيا بگرێت.
به هۆى ده‌ستگيركردنى قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى به ناوى ئه‌ندرۆ برانسۆن، ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه.
سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بوونه‌ته هۆى بێ به‌هابوونى ليره‌ى توركى و شكانى له به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ريكى.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ژماره‌يه‌ك رێككارى بۆ رێگرتن له دابه‌زينى به‌هاى ليره‌ى توركى و مايه‌پووچبوونى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌مڕۆش جارێكى ديكه به رێژه‌ى %1.1 ليره‌ى توركى به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌هاى له‌ده‌ستدا.
له ماوه‌ى رابردوودا، ليره‌ى توركى له به‌رامبه‌ر دۆلاردا به رێژه‌ى له سه‌دا 38 به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه.
به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ى سياسه‌تى ئه‌ردۆغانه كه داوا ده‌كات سووى سه‌ر قه‌رزه بانكييه‌كان كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵاوسانى ئابوورى چاره‌سه‌ر بێت.
له رۆژى دووشه‌ممه‌وه به هۆى پشووى جه‌ژنه‌وه، بازاره سه‌ره‌كييه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراوى توركيا داخراوون.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ڕ