هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌شته‌كانی بۆ میونخ ده‌ستپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی بۆ شاری میونخی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، رایگه‌یاند، "شاری میونخ یه‌كێكه له شاره دێرینه‌كان و به‌ناوبانگه به چێشتخانه و فرۆشگه ناوازه‌كانی و گه‌شت بۆ ئه‌و شاره بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی پشوو و بازاركردن خواستی له‌سه‌ره".
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، عه‌بدوڵڵا لعێبی، رایگه‌یاند، "ده‌ستپێكی ئه‌و گه‌شته له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی عێراقه بۆ كرانه‌وه‌ی به رووی وڵاتانی جیهاندا".
گه‌شتی فڕۆكه‌وانی عێراق، بۆ میونخ دوای ئه‌وه دێت، له به‌غداوه گه‌شتی فڕۆكه بۆ شاره‌كانی به‌رلین، دۆسڵدرۆف و فرانكفۆرت ئه‌نجام ده‌درێن.
ئ.ر