بانكی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات

"كۆی قەرزی سەریان لە ماوەی ساڵی رابردوودا 50% تێپەڕاندووە"

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی، كۆی ئەو قەرزانەی كە لەسەر وڵاتە ھەژارەكانی سەرانسەری جیھان كەڵەكەبووە، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە، ھەر بۆیە ھۆشداری لەو ئاراستەیە دەدات كە ئەو وڵاتانە گرتوویانەتە بەر و پێیوایە كە قەیرانێكی گەورە بەرۆكیان دەگرێت.

لەو راپۆرتەدا باسی 33 وڵات دەكات و كۆی قەرزی سەریان لە ماوەی ساڵی رابردوودا 50% تێپەڕاندووە، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و ھۆكاری زیادبوونی قەرز لەسەر ئەو وڵاتانە بۆ چەندین خاڵی ھاوبەش دەگەڕێتەوە، وەك ناكۆكی ناوخۆیی و گەندەڵی و پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی كەرەستەی سەرەتایی وڵات.