كارەبا لە رۆنی خواردن بەرھەم دەھێندرێت

شەقامەكان بۆ گەشتیاران دەڕازێنەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ژاپۆنییه‌كان رۆنی سووتاوی خواردنگه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و پاشان ده‌یبه‌نه‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، بۆ رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به‌ گڵۆپه‌ گێلاسییه‌كان به‌ ئامانجی راكێشانی میوان و گه‌شتیاری زیاتر به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ، گڵۆپه‌كان له‌ شێوه‌ی گوڵی گێلاسن و به‌و كرداره‌ ژاپۆنییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ ناوه‌ڕاستی زستاندا، دیمه‌كانی به‌هار ‌بیری میوانان بخه‌نه‌وه‌.