لەبارەی ئاوی نێو دەبەی پلاستیك كارگە و دوكاندارەكان ئاگادار دەكرێنەوە

ھەر کەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکەن

K24 - سلێمانی

بەھۆی زوو تێکچوونی پێکھاتەکەی، سەرجەم کارگە و مارکێتەکانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە کە بە ھیچ جۆرێک ئاوی نێو دەبەی پلاستیک لەبەر خۆردا دانەنێن، نوێنەری تەندروستیش لە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھەر کەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکەن.

بە ھۆی تیشکی خۆرەوە کارلێککردن لەنێوان دەبەی پلاستیک و ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە ئامادە دەکرێت دروست دەبێت، بە ھۆکاری ئەوەی کە وەرزی گەرماش بەڕێوەیە، بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و رێگریکردن لەو زیانانەی کە بەھۆی تیشکی خۆرەوە لەسەر ئەو دەبە ئاوانە دروست دەبێت، لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رێنمای داوە بە سەرجەم خاوەن کارگەکانی دروست کردنی ئاوی دەبە لەگەڵ مارکێتەکان ئاو لەبەر خۆردا دانەنێن، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، ھەمووساڵێک لەکاتی گەرما رێنمایی دەردەکەن، بۆ سەرجەم ئەو شوێنانەی ئاو دەفرۆشن. ھەر کەسێک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکەن.

ھ.م