ئێران بەنزین و گازوایل بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
جگه له كاره‌با، حکوومەتی ئێران به‌نزین و گازوایلیش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌نارده ده‌كات.
وه‌زارتی نه‌وتی ئێران بڵاویکردەوە:" له‌مه‌ودوا ئێران له توانایدایە به‌نزین و گازوایلیش بخاته ناو لیستی هه‌نارده نه‌وتییه‌كانی و بڕیاره زیاترین هه‌نارده‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان، عێراق، ئه‌فغانستان و چەند وڵاتێکی دیکە ببێت".
بەم هەنگاوەی، حکوومەتی ئێران داهاتێكی زۆری دەستدەکەوێت و کەمێک قەرەبووی ئەو زیانانە دەکاتەوە کە بەهۆی سزا ئابورییەکانی ئەمەریکا دەیکات.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زارەتی نه‌وتی ئێران له دوای كه‌م كردنه‌وه‌ی بڕی به‌نزین و گازوایلی حكوومی له به‌شه مانگانه‌ی هاووڵاتیانی ئێران ده‌رچوو كه ئامانج لێ گەڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری دۆلاره بۆ بازاڕه‌كانی دراوی ئه‌و وڵاته.