نرخی نەوت دابەزی

رێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 01/06/2020 نرخی نەوت دابەزی ئەمەش بەهۆی سوودمەندبوونی بازرگانان لە مامەڵە نوێیەکانی نەوت، نرخی ئایندەی نەوتیش، لەسەر کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی رێکخراوی ئۆپێک بەندە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.4% دابەزی و بە 37 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێکراوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە هەمان رێژە دابەزی و گەیشتە 35 دۆلار و 36 سەنت.

لە مانگی نیسان، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێکخراوی ئۆپێک بڕیاریدا، رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوت کەم بکاتەوە، بۆ دووبارە درێژکردنەوەی ئەو بڕیارە یان هەر گۆڕانکارییەک بڕیارە جارێکی دیکە رێکخراوەکە کۆببێتەوە.