بازاڕی زێڕ رووی له داكشانه
K24 - ھەولێر
نرخی زێر له بازاڕه جیهانییه‌كاندا رووی له دابه‌زین كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌رزترین نرخی له‌ماوه‌ی مانگێكدا تۆمار كردبوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا، نرخی زێر له بازاڕه‌كاندا رووی دابه‌زین كرده‌وه‌و له چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی دایه.
له نوێترین ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كاندا نرخی زێر له 0.4% له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخی زێره له ماوه‌ی مانگێكی رابردوودا، به‌جۆرێك هه‌ر ئۆنسێكی زێر بۆ هه‌زارو 149 دۆلار داكه‌وتووه.
لە بازاڕەكانی كوردستانیش ئەمڕۆ یەك مسقاڵ زێڕی عەیار (24) بە 253000 دیناری عێراقیی و مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) بە 225000 دیناری عێراقیی، ھەروەھا مسقاڵێک زێڕی عەیار (18) بە 195000 دیناری عێراقییە.