مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی بە فەرمی رایگەیاند

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 10/4/2018، مووچەی  خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاكراون و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت.

ھەر پێی ئەو خشتەیە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە مووچەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەت و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی حكوومەتی ھەرێم بە سیستمی نوێی مووچە دابەش دەكرێت.