"گه‌نه‌ڵ ئینێرجی گازی سرووشتی كوردستان هه‌نارده ده‌كات"
K24 - ھەولێر
دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆری گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجیه‌وه، جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنی گازی كوردستانی بووژانده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگ، بڕی ئه‌و گازه سرووشتییه‌ی كه گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، له بلۆكه‌كانی بنه باوێ و میران دۆزیویه‌تیه‌وه و بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 15 ترلیۆن پێی سێجایه، جارێكی دیكه ئه‌و ئه‌گه‌رەی بووژانده‌وه، كه كوردستان گازی سرووشتی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات.
ئاژانسی ھەواڵی بلۆمبێرگ، ئاشكرای دەكات، كۆمپانیای گه‌نەڵ ئینێرجی به ته‌نها ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، بۆیه به‌دوای هاوبه‌شێكی گه‌وره‌دا ده‌گه‌ڕێت، له‌وه‌شدا داوای له كۆمپانیای وزه‌ی توركی كردووه كه پێكه‌وه ئه‌و گازه سرووشتییه هه‌نارده بكه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیا توركییه‌كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه و رۆژی 25 ئه‌م مانگه ، خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.