مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز كۆتایی پێدێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كۆتایی پێدێت و وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی خانەنشینان دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی دووشەممە و سێ شەممە 2018/10/22-23 مووچەی  خانەشیینانی پێشمەرگە  دابەش دەکرێت".

گوتیشی: "رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە 2018/10/24-25  مووچەی  خانەنشینانی شارستانی  دابەش دەکرێت".

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکات و دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز كۆتایی پێدێت.