له‌سه‌ر داواى عێراق ده‌روازه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌ڵه‌بجه به رووى ئێران‌دا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
لەسەر راسپاردەی حکومەتی عێراق داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای ھەڵه‌بجە كرا، ئەو کاروبارانەی پەیوەستن بۆ ئەوەی مەرزی "پستەلە" كە كەوتووەتە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە لە مەرزێکی لاوەکیيەوە بکرێت بە مەرزی نێودەوڵەتى، لە ماوەی پێنج مانگدا تەواو بكرێت.
ئێستا ئیدارەی مەرزەکە و بازرگانان بەھاوبەشی ھەموو کاروبارەکانیان تەواوکردووە و چاوەڕێی بەغدا و تارانن بۆ ئەوەی بە فەرمی مەرزەکە بناسرێت.
عادل ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحيه‌ى گڵێجاڵى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، تەواوی ئامادەکاريیەکانی ئەم مەرزە لەسەر راسپاردەی حکومەتی عێراق بووە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووە، دەبێت مەرزی پسته‌له وەک دەروازەیەکی نێو دەوڵەتی ئامادە بکرێت.
گوتيشى: لە دیوی عێراق و ئێرانیشەوە کار‌و باری بە نێو دەوڵەت بوونی مەرزەکە تەواو بووە.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، داواى له ئێران كردبوو، هه‌ريه‌ك له ده‌روازه سنوورييه‌كانى ته‌وێڵه، سه‌يرانبه‌ن و كێلێ به ره‌سمى بناسێت، به‌ڵام ته‌نيا رێككاره‌كانى كردنه‌وه‌ى مه‌رزى پسته‌له ته‌واو بوونه و رۆژانه 160 بارهه‌ڵگر له ئێرانه‌وه كاڵا هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.