شنۆ یەکێک لەگەورەترین ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی گێلاسە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان یەكێك لە گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی گێلاسی ئێران و ناوچەكەیە، ھەربۆیە شنۆ بەشاری گێلاسیش ناسراوە، ئەمساڵیش دەگوترێ زیاتر لە 3 ھەزار تۆن گێلاس لەباخەكانی شنۆ بەرھەم دێت، ئەوەش دەرفەتێكی ئابووری گرنگە بۆ ئەو ناوچەیە.