"زیاتر لە 60% ده‌رمانی بازاڕ بێ مۆڵه‌ته"
K24 - ھەولێر
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له 60% ده‌رمانی بازاڕه‌كانی هه‌موو عێراق بێ مۆڵه‌تن.
نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق، مورته‌زا ئه‌لشه‌ریفی راگه‌یاند، له‌ناو بازاڕه‌كانی عێراق جۆره‌ها ده‌رمانی بێ مۆڵه‌ت و نه‌شیاو بڵاوبوونه‌ته‌وه كه به نرخێكی زۆر گران ده‌فرۆشرێن.
مورته‌زا ئه‌لشه‌ریفی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه 60% ده‌رمانی بازاڕه‌كانی عێراق بێ مۆڵەت و نه‌شیاوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌مزوانه سیسته‌مێكی نوێ له مۆڵه‌تتدان و دانانی نرخ بۆ ده‌رمان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئەمە لە كاتێكدایە لە هه‌رێمی كوردستان بەردەوام گله‌یی ئه‌وه‌ی دەكرێت كه ده‌رمانی نه‌شیاو له رێگه‌ی عێراقه‌وه دێته بازاڕه‌كانی كوردستان.