ئۆتۆمبێلی خەرگان لە كوردستان زیادیكردووە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كۆمپانیایەكی پشكنینی ئۆتۆمبێل رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلی خەرگان لە بازاڕەكانی كوردستان زیادیكردووە و دەبێ ھاووڵاتیان لە كاتی كڕین و فرۆشتن ئاگاداربن.

لە بازاڕی ئۆتۆمبێل لە شارەكانی كوردستان دەنگۆی ھێنانی ئۆتۆمبێلی بە كار ھاتوو كە بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ تێكشكاون و چاككراونەتەوە، بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی خەرگان زۆر بووە، ھەرزان بوونی نرخی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەش وایكردوە خەڵك كڕین و فرۆشتنی پێوە بكات، خاوەن كۆمپانیایەكیش لە ھەولێر دەڵێ "ئۆتۆمبێلی بەكار ھاتوو دوای پشكنینی تەواو دەگاتە كوردستان، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لافاو كەوتوون ناسراو بە خەرگان نایەتە ناو ھەرێم، كۆمپانیایەكی پشكنینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەش بە بەڵگەوە ھاتنی ئەم جۆرە لە ئۆتۆمبێل بۆ ناو كوردستان پشت راست دەكاتەوە.