بۆری نهێنی به قاچاخ بردنی نه‌وت دۆزرایه‌وه
K24 - ھەولێر
هێزه‌كانی عێراق له‌نێوان پارێزگای كه‌ربه‌لاو ئه‌نبار ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، كه تایبه‌ت بووه بۆ به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی باشوور.
عه‌مید سه‌عد موعن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق، رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان توانیویانه بۆرییه‌كی تایبه‌ت بۆ به قاچاخ بردنی نه‌وت كۆنترۆڵ بكه‌ن، چوار تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیشان گرتووه كه نوسراوی هیچ كۆمپانیایه‌كیان لا نه‌بووه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌شێوه‌ی قاچاخ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پێشتریش هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان چه‌ند بارهه‌ڵگرێكیان ده‌ستبه‌ركردبوو كه بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بۆتڵی غاز بوون بۆ بازاڕی ره‌ش له نه‌جه‌ف.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌وه سێیه‌م حاڵه‌تی به قاچاخ بردنی نه‌وت و كونكردنی بۆرییه كه‌ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.