بڕیارێكی حكومەت كاركردن لە بەشێكی كارگەكان دەوەستنێ

خاوه‌ن كارگه‌كان لە بڕیارەكانی حكومەت نیگەرانن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی باج و نرخی كاره‌با و سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر كارگه‌ ناوخۆییه‌كان، نیگه‌رانی لای سه‌رمایه‌داران دروستكردووه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و بریارانه‌ی حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر زۆربوونی تیچووی به‌رهه‌مهێنان و لاوازبوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌بێت، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ كۆی سێ ھەزارو 650 كارگە، ئێستا كەمتر لە نیوەی ئەم ژمارەیە كاردەكەن ھەڵبەت ئه‌وانە كە ماویشن له‌ ژێر هه‌‌ڕه‌شه‌دان.