ره‌وشی كه‌ركووك نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌

نرخی یەك بەرمیل لە 60 دۆلار نزیكبووەتەوە

K24 - ھەولێر

ماوەی دوو رۆژی لەسەر یەكە، ئاڵۆزییەكانی كەركووك بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكاندا.

سەرھەڵدانی  ئاڵۆزی لە كەركووك و لەلایەكی دیكە ھەڕەشەكانی ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمریكا بەھەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی  ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بوونەتە ھۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكاندا.

لە دوایین مامەڵەكاندا، نەوتی برێنت بەرێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێكی رۆژانە گەیشتە 58 دۆلار و 17 سەنت و نرخی نەوتی خاو بەرێژەی 0.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 51 دۆلار و 88 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك.

ئەمە لەكاتێكدایە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك 350 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات بۆ ئەوەی رەوانەی بازاڕەكانی جیھانی بكات، ھاوكات نەوتی عێراق، بەھۆی بوونی خەڵتەیەكی زۆر تێیدا، بە حەوت دۆلار كەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشرێت.