ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان لە پێشینەی بانكەكانی عێراق بێبەشكراون

"بە بیانووی جیا جیا ھاووڵاتیانی كوردستان بێبەشكراون"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

ماوەی چەند ساڵێكە ھەردوو لقی بانكی رەشید و رافیدەینی عێراق، پێشینەی خانووبەرەو ھاوسەرگیری و چەند پێشینەیەكی دیكە بەھاووڵاتیان دەبەخشن، بەڵام ئەو پێشنینانە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوەو بێبەشكراون، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، ھەردوو بانكەكە  بە بیانوونی جیا جیا ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان لەو پێشینانە بێبەش كردووە.