كه‌مئاوی هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات
K24 - ھەولێر
عێراق له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێ ئاوییدایه، چونكه به‌هۆی كه‌می باران و زۆری پڕۆژه ئاودێرییه‌كان توركیا و ئێران، ئاو بۆ عێراق به‌رناده‌نه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا چاوی بڕیووەتە ئاوی كوردستان، پسپۆرانیش پێیان وایه كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاو به‌مانای زۆربوونی رێژه‌ی خوێییه له ئاوه‌كاندا و به‌هۆی ئه‌و خوێیه‌شه‌وه، نیوه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی عێراق چیدیكه بۆ كشتوكاڵ ده‌ست ناده‌ن.