پهروێزخان.. تهنها بهناو نێودهوڵهتییه و هیچ تایبهتمهندییهكی نێودهوڵهتیبوونی تێیدا نییه
K24 - گهرمیان:
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، خاڵێكی دیكهی سنووری نێوان ههرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه له ئیدارهی گهرمیان، بەڵام ئەم مەرزە سیمای نێو دەوڵەتی پێوە دیار نيیە، بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و رێگەوبانی خراپەوە کاسبکارانی نێو ئەم مەرزە دەڵێن: "لەوەرزی ھاویندا تۆز و خۆڵ و لەزستانیشدا قوڕ و لیتە ھەراسانی کردووين".
ئیدارەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش دەڵێت: "چەندین جار داوامان کردووە کە پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێگەوبان بۆ مەرزەکە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی مەرزەکە سیمای نێو دەوڵەتبوون وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆژانە نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە داوامان کردووە".
زیاد لە 2 ھەزارو 700 شۆفێر و 300 بازرگان رۆژانە کار و کەسابەتیان له مهرزهكهیه، ھاوکات داھاتی ساڵانەی مەرزەکەش، زیاتر له 70 ملیار دیناری عێراقیە، سەرباری جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و داھاتی زۆریش، بەڵام چەندین ساڵە نەتوانراوە سیمایەکی نێودەوڵەتی بە مەرزی پەروێزخان بدرێت.
ئ. م