"تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە دابەش دەکرێت"

پەرلەمەنتارێکی عێراق لە بارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دڵنیای دەدات

K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمەنتارێکی عێراق لە بارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دڵنیای دەدات.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە به‌غدا هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بووه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا لیستی ناردنی مووچه‌ واژۆ ده‌كرێت".

راشیگەیاند: "لە بودجه‌دا 454 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ هێزی پێشمەرگە مانگانە تەرخانکراوە".

بەهۆی هێواش دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی راگرتووە، بەڵام بەرپرسانی کورد لە بەغدا ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە.

H.J