"به‌غدا ناوی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم په‌سه‌ند بكات مووچه‌كه‌ی ده‌دات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌غدا نوێترین مه‌رجی بۆ هه‌رێمی كوردستان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی، حكومه‌تی عێراق مه‌رجێكی نوێی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داناوه، به‌ڵام به‌و جۆره‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێت.
به‌گ،ێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، به‌غدا ته‌نها مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌نێرێت كه ناوه‌كانیان په‌سه‌ند ده‌كات و دواتریش ئه‌و مووچه دەچێته سه‌ر ھەژماری بانكی له یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عێراق.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌غدا پێشنیازیكردووه، هه‌م مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران نادات و هه‌میش هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌رووی داراییه‌وه، پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.