چين دژى سياسه‌ته‌كانى تره‌مپ گورزێك له ئابوورى ئه‌مه‌ريكا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به بڕياره‌كانى تره‌مپ دژى وڵاته‌كه‌ى، حكومه‌تى چين باجى خسته سه‌ر 5 هه‌زار و 200 جۆرى كاڵاى ئه‌مه‌ريكايى.
ئه‌م بڕياره‌ى چين دواى ئه‌وه دێت، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا به به‌هاى 200 مليار دۆلار باج بخاته سه‌ر كاڵاكانى چين.
وه‌زاره‌تى دارايى چين رايگه‌ياند، باجه‌كان له سه‌دا 5 بۆ سه‌دا 10 خراونه‌ته سه‌ر كاڵاكان و 5 هه‌زار و 200 كاڵا به به‌هاى 60 مليار دۆلار ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و بڕياره نوێيه رێك له‌و رۆژدا جێبه‌جێده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ريكا ده‌ستنيشانيكردووه بۆ سزادانى چين و ئه‌ويش رۆژى 24ى ئه‌م مانگه‌يه.
چين راشيگه‌ياندووه، سكاڵاى خۆى دژى ئه‌مه‌ريكا ده‌باته رێكخراوى بازرگانى جيهانى.
دوێنێ ئه‌مه‌ريكا به رێژه‌ى له سه‌دا 10 باجى به‌سه‌ر كاڵا چينييه‌كاندا سه‌پاند.
له 24ى ئه‌م مانگه‌وه راده‌ى باجه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سه‌دا 10 ده‌بێت و له سه‌ره‌تاى ساڵى 2019شدا ئه‌و رێژه‌يه زياد ده‌كرێت بۆ سه‌دا 25.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى سه‌پاندنى ئه‌و سزايانه به‌سه‌ر كاڵاى چيندا، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كردووه، ئه‌گه‌ر چين تۆڵه له جووتياران و پيشه‌سازى ئه‌مه‌ريكى بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ سزاكانى قۆناغى سێيه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه سه‌پاندنى باجه به‌سه‌ر كاڵاى چيندا به به‌هاى 267 مليار دۆلار.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر