دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "مباشر"ی سعوودی، ئه‌مڕۆ گرنگترین دراوه جیهانییه‌كان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینی و، دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له 0.44% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و یۆرۆی ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی له 0.02% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌كاتێكدا نرخی دیناری ئیسته‌رلینی 0.37% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
هه‌رچی یه‌نی ژاپۆنیشیه، نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 0.45% به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له‌ده‌ستدا.
نرخی دراوه‌كانی وڵاتانی كه‌نداویش به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی دابه‌زی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ریاڵی سعوودی 0.43% و هه‌ریه‌ك له درهه‌می ئیماراتی، دیناری به‌حرێنی و ریاڵی قه‌ته‌ریش له 0.44% به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی نرخه‌كانیان له‌ده‌ستدا و دیناری كوێتیش 0.46% به‌رامبه‌ر دراوی عێراقی به‌هاكه‌ی دابه‌زی.
هه‌ریه‌ك له دیناری ئوردنی و ریالی عومانیش به‌ڕێژه‌ی 0.47% نرخه‌كانیان به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی دیناری عێراقی له‌سه‌ر دراوی میسری بووه و جونه‌یهی ئه‌و وڵاته له 0.71% نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ له راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "نیوزویك"ـدا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی دیناری عێراقی, به‌و پێیه‌ی دۆنالد ترمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نیازه به‌های دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكیه‌كان به ملیۆنان دیناری عێراقییان كڕیوه و ده‌یانه‌وێت له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی، بیفرۆشنه‌وه و قازنجێكیان ده‌ست كه‌وێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، "ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستیان به كڕینی ملیۆنان دیناری عێراقی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه دۆناڵد ته‌رمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی عێراقی هه‌یه".
له راپۆرته‌كه‌ی نیوزویكدا هاتووه، "تره‌مپ كه یه‌كێك له لێهاتووترین بازرگانانی جیهان بوو، ئێستا به سیاسه‌ته‌كانی بازرگانی جیهانی تووشی شۆك كردووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت دیناری عێراقی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕین، كاتێك كه هه‌ر دینارێكی عێراقی به‌رامبه‌ر بوو به زیاتر له 3 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی"، هه‌ربۆیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت نرخی دینار بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌ر له شه‌ڕی كوێت بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌نگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیانه ببنه راستی و، سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپیش به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكهرهوهن بۆ ئه‌م راستییه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ساڵی رابردوو، تره‌مپ له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، ده‌رفه‌ت به سه‌رجه‌م دراوه جیهانییه‌كان ده‌ده‌ن، له بازاڕێكی یه‌كساندا ركابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن.
H.B