"هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات"

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان: پرۆژه‌ی گه‌شتیاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌یه‌

K24 هه‌ولێر:

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان وێڕای راگه‌یاندنی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ "له‌ چوارچێوه‌ی پلانێكی ستراتیژیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكانی( بێخاڵ، كانی ماران، گلی علی به‌گ" جێبه‌جێ ده‌كرێن".

هه‌روه‌ها چەند پڕۆژەیەكی دیكه‌ش  لەئایندەیەكی نزیک له‌ ناوچه‌كانی  ( ئەحمەد ئاوا ، سەرسەنگ و چەند شوێنێكی تر) ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 نیردراوه‌، دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لە ئەنجامی چالاكی جۆراوجۆری گەشتیاریی وه‌ك ( كۆنفڕانس ، پێشانگای گەشتیاری،  دیداری كۆمپانیاكان،  وۆرك شۆپ،  دەیان جۆری چاپەمەنی و فیلم و بەئەلیكترۆنی كردنی گەشتوگوزار...)  ژماره‌ی گه‌شتیاران رووی له‌ هه‌ڵكشانه كردووه‌ و تەنیا لە 4ڕۆژی جەژن واتە لە 23ی مانگ تا كو 26ی مانگ، زیاتر لە  140  هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێم،  چاوەڕوان دەكرێت  ژمارەكە زۆر بەرز بێتەوە و ئەم جەژنە به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو كه‌ 122 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركراراوه‌".