گەورەترین كانگای زێڕی ئێران لە رۆژھەڵاتی كوردستانه‌

كوردەكان لە كانگاكانی زێڕ كاریان پێ ناكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەكانگای زێڕی زەرە شۆرانی رۆژھەڵاتی كوردستان، سەد و بیست كەس كە زۆربەیان كوردن، لەكارەكانیان دەركراون، خەڵكی ئەو ناوچەیە دەڵێن، گەورەترین كانگای زێڕی ئێران لە سایی قەڵای رۆژھەڵاتی كوردستانە، بەڵام تەنانەت كرێكار بۆ ئەو كانزایانە لە شوێنەكانی دیكەی ئێران دەھێندرێن.