ئاواره‌كانی شنگال كه‌رتی كشتوكاڵ دەبوژێنەوە
K24 - زاخۆ
ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شنگال كه ئێستا له كه‌مپه‌كانی زاخۆ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌ستیان له كاری كشتوكاڵی هه‌ڵنه‌گرتووه و له ئاواره‌یشدا سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵین، وه‌ك خۆیان ئاماژه پێ دەدەن، زه‌وییه‌كانی ده‌شتی زاخۆ به پیته و گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو به‌روبوومه‌كان، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی زاخۆش، نایشارێته‌وه كه هاتنی ئاواره‌كان، بووه‌ته هۆكارێك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه.