رووسیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە 18 وڵات دەبەخشێت

" لەمەدوا پێویست ناكات بۆ داواكردنی ڤیزا سەردانی كونسوڵخانە بكەیت"

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی رووسیا بڵاویكردەوە، حكوومەتی مۆسكۆ، پێدانی ڤیزە لە رێگەی ئەلیكتڕۆنیەوە دەداتە 18 وڵات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و 9 وڵاتی عەرەبیش دەتوانن داوای ڤیزە بكەن.

لەبەیاننامەكدا پەرلەمانی رووسیا ناسراو بە دۆما ئاشكرا كرد، لە رۆژی یەكی مانگی ئابەوە، رووسیا رەزامەندی دەربڕیووە كە ھاووڵاتیانی 18 وڵات داوای ڤیزەی ئەلیكتڕۆنی بكەن كە تێیدا 9 وڵاتی عەرەبی وەك ئیمارات و بەحرەین و تونس و مەغریب و سعودیە و ھەروەھا كوێت و قەتەر و سەڵتەنەی عومان ھەیە.

پەرلەمانی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەمەودوا پێویست بەوە ناكات سەردانی كونسوڵخانەكانی رووسیا بكەن و ھەر لە رێگەی ئیمەیلی تایبەت داوای ڤێزا بكەن، ئەم ھەنگاوە دەبێتە ھۆی ئەوەی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەكانی نێوان رووسیا و ئەو ھەژدە وڵاتە بەھێزتر بێت و ھاتووچۆ لەنێوانیاندا ئاسانتر دەكاتەوە.