موچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

رۆژی یەکشەممە و دووشەممە موچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە موچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ی راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 18/11/2018 موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن خەرج دەکرێت".

ئاشکراشیکرد، رۆژی دووشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەش دەکرێت.

H.J