وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 5 ی چه‌ند ده‌زگا و دامه‌زراو و وه‌زاره‌تیكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ گویره‌ی لیسته‌ نوییه‌كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هاتووه‌:- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌، به‌روارى26 - 27/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى (ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش) دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌، به‌روارى 30/7/2017، مووچه‌ى (خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى) و مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى (وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژى دوو شه‌ممه‌، به‌روارى 31/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى

-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

-ده‌زگاى مین

-كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

-ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

ده‌سته‌ى ژینگه‌

-ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

-ده‌سته‌ى مافى مرڤ

-دیوانى چاودێرى دارایی