مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكان بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ مووچەی فەرماندەی زێرەڤانی و پۆلیسی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه رایگەیاندووە، رۆژانى یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه به‌رواری 17 و 18/9/2017، مووچه‌ی مانگى (7)ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
وەك لە راگەیەندوای وەزارەتی دارایی ھاتووە، رۆژانى سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه به‌رواری 19 و 20/9/2017، مووچه‌ی مانگى (7)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 2017/9/21، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى (7) ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوودا لیستی دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەتی ھەرێم رابگەیەندرێت.