تره‌مپ به‌های دیناری عێراقی به‌رز ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی دیناری عێراقی, به‌و پێیه‌ی دۆنالد ترمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نیازه به‌های دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ری نیوزویك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكیه‌كان به ملیۆنان دیناری عێراقییان كڕیوه و ده‌یانه‌وێت له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی، بیفرۆشنه‌وه و قازنجێكیان ده‌ست كه‌وێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، "ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستیان به كڕینی ملیۆنان دیناری عێراقی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه دۆناڵد ته‌رمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی عێراقی هه‌یه".
له راپۆرته‌كه‌ی نیوزویكدا هاتووه، "تره‌مپ كه یه‌كێك له لێهاتووترین بازرگانانی جیهان بوو، ئێستا به سیاسه‌ته‌كانی بازرگانی جیهانی تووشی شۆك كردووه، ئه‌و ده‌یه‌وێت دیناری عێراقی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕین، كاتێك كه هه‌ر دینارێكی عێراقی به‌رامبه‌ر بوو به زیاتر له 3 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی"، هه‌ربۆیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت نرخی دینار بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌ر له شه‌ڕی كوێت بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌نگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیانه ببنه راستی و، سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپیش به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ن بۆ ئه‌م راستییه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ساڵی رابردوو، تره‌مپ له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، ده‌رفه‌ت به سه‌رجه‌م دراوه جیهانییه‌كان ده‌ده‌ن، له بازاڕێكی یه‌كساندا ركابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن.
H.B