كرێی وانەبێژان خەرج دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای دەكات كە كرێی وانەبێژی خەرج دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "كرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاكی ھەمیشەیین بۆ ھەر كاتژمێرێك بڕی 2 ھەزار دینار خەرج دەكرێت".
ھەر لەو نووسراوەدا وەزارەتی دارایی بڕی كرێی بۆ ئەو وانەبێژانەش دیاركردووە كە دانەمەزراون.