چارەسەركردنی زبڵ وخاشاك لە ھەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 12 ملیار دینارە

لە ھەولێر گفتوگۆ لەبارەی پاككردنەوەی زبڵ و خاشاك دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر   

لە ھەولێر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی بازرگانان و رێكخراوی یو ئێن دی پی، لە یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان، وۆرك شۆپێك رێكخست كە تایبەتە بە پاراستی ژینگە و چۆنییەتی سود وەرگرتن لە پاشماوە رەقەكان. وەزیری شارەوانی ئاشكرای دەكات، چارەسەركردنی زبڵ وخاشاك لە ھەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 12 ملیار دینارە.

نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژانە لە ھەرێمی كوردستان 7 ھەزار و 500  تۆن زبڵ و خاشاك ھەیە، بۆ چارەسەركردنیشیان پێویستە مانگانە بڕی 12 ملیار دینار تەرخان بكرێت".

ھ.م